مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ره‌ و بودجه‌ى هه‌رێميش زيادده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2019‌ :: 54843‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
په‌رله‌مانتارێكى كورد ئاشكرایده‌كات: له‌ بودجه‌ى گشتى فیدراڵى ساڵى دارایى 2019، موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ركراوه‌ و به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمیش زیادده‌كات.


غاندى محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانونى دووه‌م به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: گفتوگۆكان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوودا پڕۆژه‌یاساكه‌ ته‌واو ببێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونیشیكرده‌وه‌: له‌ بودجه‌دا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزى پێشمه‌رگه‌ دابینكراوه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ش نه‌كات، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ دابینكراوه‌، حكومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ر ده‌ینێرێت.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان غاندى محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد: هه‌رێم له‌ ته‌رخانكردنى پاره‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كاندا پاره‌ى بۆ زیادده‌كرێت، چونکه‌ پێشتر په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان ته‌نها دوو ترلیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكرابوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى پێنج ترلیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه‌، له‌و پاره‌یه‌ش به‌شى پارێزگاكانى هه‌رێمیشى تیادایه‌.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure