رێگاى سه‌ره‌كى چۆمان-حاجی ئۆمه‌ران داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین رێگای سه‌ره‌كی چۆمان-حاجی ئۆمه‌ران داخراو به‌و هۆیه‌شەوه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌ رێگاكه‌دا گیریانخواردووه‌ و ناتوانن رێبكه‌ن. 

رائید دلاوه‌ر له‌تیف، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران به‌ دواڕۆژی وت :"سنوری قه‌زای چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سه‌خته‌ و هه‌میشه‌ له‌ وه‌رزی زستان-دا به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت، ئه‌مشه‌ویش به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و سه‌ختی رێگاكه‌،  رێگای سه‌ره‌كی چۆمان- حاجی ئۆمه‌ران داخراوه‌، هاتوچۆ له‌و رێگایه‌دا په‌كی كه‌تووه‌". 

وتیشى :"مه‌ودای بینین كه‌مبۆته‌وه‌، شوفێران ناتوانن به‌ رێگاكه‌دا رێبكه‌ن و گرفتی زۆر بۆ هاوڵاتیان و سه‌رنشینان و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان دروستبووه‌". 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە