به‌هۆى به‌فربارینه‌وه‌ ده‌روازه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سلێمانى داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 19360‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی رێگرتن لەڕووداوی نەخوازراو بەهۆی بەفربارینەوە، رێگەی هاتووچۆی لە شەقامی تاسڵوجەی سلێمانی کە یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی  سلێمانی  داخست.

 
رائید كاروان حەمەسدیق، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند :" بەهۆی بارینی بەفرەوە، رێگەی رۆیشتن و هاتن بۆ سلێمانی لەدەروازەی تاسڵوجە گیراوە تا ئەو كاتەی تیمەكان پاكیدەكەنەوە، هەروەها رۆیشتن لە پردی دەباشان و چاڤیلاند بۆ سەرەوە گیراوە، لۆفەكانی قەرەداغ-یش گیراون".

لە به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى كانونى دووه‌م، شەپۆلێكی بەفربارین رووی لە هه‌رێمى كوردستان كردووە تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌فربارین له‌ زۆربه‌ى شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە