به‌هۆى به‌فره‌وه‌ هاتوچۆی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ راگیرا و هۆشدارى ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 344‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
ئەمشەو پێنجشه‌ممه‌ 17ى كانونى دووه‌م، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لەسنووری قەزای پێنجوێن، ئاستەنگی زۆر بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستبووە و بەو هۆیەشەوە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەپێنجوێن-ەوە بۆ سلێمانی و بەپێچەوانەشەوە راگیراوە.

زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بە دواڕۆژی راگەیاند :"بەهۆی ئەو بەفرەی لەبەیانی ئەمڕۆوە تائێستا لەپێنجوێن بەردەوامە، ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە، بەتایبەتی لەڕێگەی ملەی نەڵمە".

وتیشی :"لەئێستادا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانمان لەپێنجوێنەوە بۆ سلێمانی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی بەشێك لەبارهەڵگرەكانی سنووری ئێران و عێراق كە هاتون زنجیریان پێ نییە، تووشی كێشە نەبن".

قایمقامی قەزای پێنجوێن روونیشیكردەوە :"لەئێستادا هاتوچۆی بارهەڵگرەكان بەئاڕاستەی قەزای پێنجوێن و هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و سەیران بەن راگیراوە، ئەگەر ئەمشەو بەفربارین بەردەوام بێت، ئەوا سبەینێ بەیەكجاری هاتوچۆی ئۆتۆمبیڵ بۆ سنووری پێنجوێن رادەگرین".

داواشیكرد، لەشۆفێران، ئەوەی زنجیری پێ نییە، روونەكاتە سنوری پێنجوێن.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە