داوا له‌ شۆفێران ده‌كرێت ئه‌م رێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 1346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ داوا له‌ شوفێران ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ رێگای زینێ وه‌رتێ-دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن، چونكه‌ رێگاكه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌. 


موسلیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ به‌ دواڕۆژی وت :"رێگای زینی وه‌رتێ كه‌ قه‌زاكانی رواندز، سۆران و چۆمان به‌ قه‌زای ڕانیه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ رێگایه‌كی شاخاوی و به‌رزو سه‌خته‌، له‌كاتی بارینی به‌فرو باران و ساردبوونی كه‌شوهه‌وا، ڕێگاكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ دژوارو ناخۆش ده‌بێت". 

وتیشی :"داوا له‌ شوفێران ده‌كه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ ڕێگای زینی وه‌رتێ-دا هاتوچۆنه‌كه‌ن، چونكه‌ له‌هه‌ر هاتوچۆكردنێك ئه‌گه‌ری روودانی رووداوی هاتوچۆ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی خۆمان داوا له‌ شوفێران ده‌كه‌ین پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كه‌ی ئێمه‌ بن، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان". 

 پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە