كەشناسی هه‌رێم له‌باره‌ى به‌فره‌وه‌ هۆشداری دەداته‌ هاوڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 617‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بەهۆی بەردەوامیی بەفربارینەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هۆشداریدا كە ئەگەر كارێكی زۆر پێویست نەبێت، رێگای ناوچە شاخاوییەكان بەكارنەهێنن.

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: "له‌ئێستادا بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و باران لە هەموو ناوچەكانی هەرێم بەردەوامیی هەیە، داوا لە شوفێران دەكەین ئەگەر كارێكی زۆر پێویست نەبێت رێگاكانی ناوچە شاخاوییەكان بەكارنەهێنن".

وتیشى :"پێشبینی دەكرێت لەكاتەكانی شەودا بەفربارین لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوامیی هەبێت".

بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  باسی لەوەشكرد :"سبەی هەینی ناسەقامگیری كەشوهەوا بەردەوام دەبێت، بەڵام رێژەی بارینی بەفر و باران كەمتر دەبێتەوە، لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە