سێ رێگای سەرەكی داخران و چه‌ندین ئۆتۆمبێل-یش گیریان خواردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 11659‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 
بەهۆی بەفربارینەوە هەریەك لە رێگاكانی دەربەندی گۆمەسپان سەفین، هیران و نازەنین و زینەتیر داخران، هاوكات له‌ كاتژمێر 8:40 خوله‌كى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ لەسه‌ر رێگای هەولێر_ كۆیە (هەورازە نەوت) چەندین ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.


جوان رەفیق، قایمقامی قەزای شەقڵاوە ئەمشەو پێنجشەممە 17ی كانوونی دووەم، بە دواڕۆژی راگەیاند :"لە نیوەڕۆە تیمەكانی بەفر راماڵێن سەرقاڵی راماڵێنی بەفرن لە رێگا سەرەكیەكانی قەزای شەقڵاوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەریەك لە رێگای شەقڵاوە _گۆمەسپان، هیران و نازەنین و زینەتیر داخراون".

هاوكات له‌ كاتژمێر 8:40 خوله‌كى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ لەسه‌ر رێگا هەولێر_ كۆیە (هەورازە نەوت) چەندین ئۆتۆمبێل گیریان خواردوە، له‌وباره‌یه‌وه‌ چەند شوفێرێك کە توشی ئەو کێشەبوون بە دواڕۆژ-یان راگەیاند :"بەهۆی بەفربارینەوە لە رێگای هەولێر_كۆیە_ رانیە گیریان خواردووە".

فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی بە دواڕۆژی راگەیاند :" له‌ كاتژمێر 8:40 خوله‌كى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە رێگای هەولێر - كۆیە - رانیە (هەورازە نەوت) گریان خواردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد :"تیمی راماڵێنی بەفر بەڕێگاوەن بۆ راماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگاكە".

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ئارام بگرن و بە زووترین كات رزگار دەكرێن.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە