به‌هۆى به‌فر-ه‌وه‌ ده‌یان ئۆتۆمبێل گیریان خواردووه‌ و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 5871‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
ئەمشەو پێنجشەممە 17ی کانونی دووەم، بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی نێوان رانیە ـ دووکان دروستبووه‌، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕینیش داوا لە شۆفێرانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەکات "ئەمشەو بەو ڕێگایەدا هاتوچۆ نەکەن".


خۆشناو حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین بە دوارۆژی راگەیاند: "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە گردی شێخ عوبێدی سنوری ناحیەی خەلەکانی قەزای دووکان، ئاستەنگی زۆری هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە بە جۆرێک کە ئۆتۆمبێلی جۆری قەمەرە ناتوانێت بەو ڕێگایەدا هاتوچۆ بکات".

وتیشی :"لە ئێستادا ژمارەیەک زۆر ئۆتۆمبێل لە سنوری نێوان قەزاکانی رانیە و دووکان گیریان خواردووە، هاوکات بەهۆی بارینی بەفری زیاترەوە چاوەڕواندەکرێت رێگاکە بە تەواوی دابخرێت".

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین باسی لەوەشکرد: "داواکارن لە شۆفێرانی سنوری ئیدارەی راپەڕین کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ئەمشەو بە رێگای رانیە - دووکان هاتوچۆ نەکەن".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure