شارەوانی سلێمانی هۆشدارییه‌كه‌ به‌په‌له‌ ده‌داته‌ هاوڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 395‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ ھاتنی شەپۆلێکی بەفربارین و سەرماو به‌ستنی شه‌قامه‌كان ده‌كات و سه‌رجه‌م تیمه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاریش ده‌ڵێت: "له‌ هه‌ندێك له‌ شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ دروست نه‌بێت خوێ ده‌ڕژن".


رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، "وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تیمی فریاگوزاری خێرامان ھەیە و لەسەر راپۆرتەکانی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کاردەکەین، لەکاتی شەپۆلی سەرماو به‌ستنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان بۆ ئەو شوێنانەی مەترسی بەستنیان ھەیە پێشوەخت خوێ دەڕێژین تا ئاستەنگ بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دروست نەبێت".

رزگار ئه‌حمه‌د وتیشی: "بۆ ئەو شەپۆلە بەفرو سەرماو سۆڵەی لە رۆژانی داھاتوودا روو لە سلێمانی دەکات ئامادەکاری تەواومان کردووە و تیمه‌كانمان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، بۆ ئەمساڵ نزیکەی 50 تۆن خوێ کڕدراوە و لەدەباشان و ئەزمەڕو گۆیژەو شەقامی شەست مەتری و بەرزە پردەکان، ھەروەھا لەسەر شۆستەو شەقامی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت نەخۆشخانە و نۆرینگەکان و ھەر شوێنێکی تر پێویستی  هه‌بێت لەسەر داواکاری ھاوڵاتیان خوێ رێژی دەکەین تا بەستن دروست نەبێت".

رونیشیکرده‌وته‌وه‌: "ھەر شوێنک پێویستی بەئامێرەکانی لابردنی بەفرهه‌بێت بۆی دەنێرن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیشدا ھەماھەنگی تەواومان بۆ ئاسان بەرێوەچوونی کارەکان ھەیە".

بەپرسی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوایەکی ئاڕاستەی ھاوڵاتیان و شۆفێران کردو وتی: "داواکارین پابەندبن بەرێنماییەکانی ھاتوچۆو شارەوانی سلێمانییەوە".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى داواى له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌ ئاو له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان نه‌رێژن چونكه‌ به‌هۆى نزمه‌بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ده‌یبه‌ستێت  و مه‌ترسى دروست ده‌كات.
ئا: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە