قاوه‌ له‌ناوده‌چێت
ساڵانه‌ قه‌باره‌ى بازرگانییه‌كه‌ى 41 ملیار دۆلاره‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/01/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زاناكانى بوارى رووه‌كناسى هۆشداریی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا و بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كان، نیوه‌ى قاوه‌ى كێویى جیهان له‌ناوده‌بات، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆره‌ قاوانه‌ى كه‌ داخوازیى زۆریان له‌سه‌ره‌، وه‌ك قاوه‌ى عه‌ره‌بى و قاوه‌ى رۆبۆستا، كه‌ به‌ گشتى قه‌باره‌ى ساڵانه‌ بازرگانى قاوه‌ به‌ زیاتر له‌ 40 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.


پسپۆڕانى بوارى رووه‌كناسى بریتانیا رۆژى چوارشه‌ممه 16ى كانوونى دووه‌م راینگه‌یاند: "ئه‌و رێوشوێنانه‌ى كه‌ تائێستا گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنى قاوه‌، له‌ ئاستى دوورمه‌ودا داگره‌نتى پاراستنیان نادات، بۆیه‌ ئه‌ركێكى هه‌نووكه‌ییه‌ كه‌ له‌ وڵاتانى سه‌ر هێڵى كه‌مه‌ره‌ى زه‌وى رێوشوێنى توند بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى دارستانه‌كان".

ئه‌م هۆشدارییەى پسپۆڕانى رووه‌كناسى له‌ڕووى ئابورییه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، به‌وپێه‌ى چه‌ندین وڵات ته‌نیا پشتیان به‌ قاوه‌ به‌ستووه‌ بۆ هه‌نارده‌كردن و له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا نزیكه‌ى 100 ملیۆن كه‌س له‌ به‌رهه‌مهێنانى قاوه‌دا كارده‌كه‌ن، قه‌باره‌ى بازرگانی ساڵانه‌ى قاوه‌ به‌ 41 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت و پێشبینیش ده‌كرێت تاكۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ بگات 47 ملیار دۆلار.

به‌پێى داتا بازرگانیه‌كانیش ئه‌سیوپیا داهاتى ساڵانه‌ى له‌ هه‌نارده‌كردنى قاوه‌دا نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلاره‌ و 15 ملیۆن هاووڵاتى له‌ به‌رهه‌مهێنانى قاوه‌دا كارده‌كه‌ن.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure