دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 17/01/2019‌ :: 1732‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌ن و لیره‌ش به‌رزبوونه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌بینى و 100 دۆلار به‌ 120.100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.000 بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.130.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.127.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.152.500 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 536 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كشــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 542 لیره‌ بوو.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure