له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2019‌ :: 261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزا كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌ به‌ "هه‌ڵه‌" به‌ ئه‌نفلۆنزاى به‌راز ناسێندراوه‌ و ئه‌و هاوڵاتیه‌شی تووشی بووه‌ له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه‌ و بارودۆخی جێگیره‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی كانوونی دووه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزاى وه‌رزی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزاى H1N1 كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ناسێندراوه‌ به‌ ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی بووه‌ له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه‌ و بارودۆخی جێگیر و باشه‌".

راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌نفلۆنزاى H1N1  ئێستا به‌شێكه‌ له‌ ئه‌نفلۆنزاى وه‌رزی، كه‌ په‌تایه‌كی ساڵانه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌ی وه‌رزی رووده‌دات، له‌ رووی مه‌ترسی و ترسناكی جیاوازه‌ له‌و په‌تایه‌ی ئه‌نفلۆنزاى  به‌راز H1N1 كه‌ له‌ساڵی 2009 روویدا و جیهانی گرته‌وه‌".

 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure