پڕۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 17/01/2019‌ :: 19609‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكە به‌شێك له‌ كه‌ره‌ستە و پێداویسته‌كانى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با گه‌یشته‌ گه‌نجینه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى.


به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، ئه‌ندازیار سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاندوه‌: وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با، به‌شێك له‌ كه‌ره‌سته‌ و پێداویسته‌كانى گه‌یشته‌ گه‌نجینه‌كانمان.

راشیگه‌یاندوه‌: گه‌نجیه‌كى زۆر باش بۆ كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانى پێوه‌رى زیره‌ك دابینكراوه‌، كه‌ تیایدا گۆكا ده‌كرێت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ دواى گه‌یشتنى  قۆناغه‌كه‌كانى دیكه‌ى كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانى پرۆژه‌كه‌، له‌ ئاینده‌كى نزیكدا ده‌ست به‌دانانى پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت.

پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با كه بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى كاره‌باى داده‌نێت، وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با و به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌باش له‌ هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 1.5 ملیۆن هاوبه‌شى كاره‌با هه‌یه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure