ئاسایشی سلێمانی دوو کەسی دەستگیرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2019‌ :: 331‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە بە ئۆتۆمبێل لەدوو ھاووڵاتیان داوە و ھەڵاتوون.


رزگار ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ئاسایشى سلێمانى لە دوو کار و چالاکى جیاوازدا توانیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوو شوێنى جیاوازدا دوو کەس دەستگیربکەن، تۆمەتبار (ه ، ڕ ، ێ) لەدایک بوى ساڵى (1993) کە بە ئۆتۆمبێلی جۆرى کامرى لەڕۆژى 10ی کانونی دووەم لەگەڕەکى هەوارى تازە لەبەردەم قوتابخانەى دابان لە منداڵێک دابوو و هەڵهاتبوو، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچونێکى ورد هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى توانیان دەستگیرى بکەن".

وتیشی: "هاوکات تۆمەتبار (هـ ، م ، ف) لەدایکبووى ساڵى (1999) بە ماتۆڕسکیلێکى سێ تایە ئەمڕۆ لە شەقامى پیرەمێرد لە پیاوێکی دابوو و نەوەستابوو،  بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیرکرا".

ئەوەشی خستەڕوو: دواتر تۆمەتباران دواى لێکۆڵینەوە رەوانەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى کران.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure