ئه‌مریكا كارمه‌ندێكی كه‌ناڵی پرێسی ئێرانی ده‌ستگیرکرد

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2019‌ :: 300‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
كه‌ناڵی پرێس تی ڤی سه‌ر به‌ ته‌له‌فزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، مه‌رزیه‌ هاشمی یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌یەکی ئه‌مریكا ده‌ستگیركراوه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، کەناڵی پرێس تیڤی بڵاویكرده‌وه‌: مه‌رزیه‌ هاشمی رۆژنامه‌نووس و بێژه‌ری هه‌واڵی ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌ سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لمبێرت له‌ شاری سانلویس له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكاوه‌ (FBI) ده‌ستگیركراوه‌ و ره‌وانه‌ی زیندانێك له‌ واشنتنی پایته‌خت كراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌، مه‌رزیه‌ هاشمی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكییه‌ و دواتر ئایینه‌كه‌ی بۆ ئیسلام گۆڕیوه‌ و پێشتریش ناوی ملانی فراكلین بووه‌.

ئه‌و خانمه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئێران ده‌ژی و بۆ سه‌ردنی بنه‌ماڵه‌ و برا نه‌خۆشه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا گه‌شتی كردبوو.

به‌هرام قاسمى، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئێران، ده‌ستگیرکردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ بە نادادپه‌روه‌رانه‌ ناو ده‌بات و داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات بێ هیچ مه‌رجێك هاشمی ئازاد بكرێت، به‌ڵام پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكا تائێستا له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئه‌و خانمه‌ هیچ راگه‌یاندراوێكی بڵاونه‌كردووته‌وه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure