توركیا بڕیاری دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام دەدات

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2019‌ :: 121‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند: ئەنقەرە ئەركی دامەزراندنی ئەو ناوچە ئارامە لە سووریادا دەگرێتەئەستۆ كە سەرۆكی ئەمریكا باسیكرد بۆ جیاكردنەوەی هێزەكانی یەپەگە لە سنووری توركیا.


ئەردۆغان وتی:"لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا ترامپ پێشنیاری كرد ناوچەیەكی ئارام بە درێژایی سنووری توركیا دابمەزرێنین كە 30 كیلۆمەتر زیاتر پان بێت".

 رۆژنامەكانی ئیمارات بڵاویانكردووەتەوە"ئەمە یەكەمجارە توركیا رایبگەیەنێت كە ئەو ناوچە ئارامەكەی باكووری سووریا دادەمەزرێنێت".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure