بەهۆی تەقینەوەیەک لە مەنبج دوو سەربازی ئەمریکی کوژران

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2019‌ :: 250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
تەقینەوەیەک لە مەنبج روویدا بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کوژران.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە خواردنگەی "قصر الأمراء" روویدا کە لە نزیک بازاڕێکی میللیە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە ئاژانسی سپۆتنیک بڵاویکردووەتەوە نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان سەربازی ئەمریکین و دەیانی دیکەش برینداربوون.

هاوکات داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لە رێگەی خۆکوژێکەوە تەقینەوەکەیان ئەنجامداوە.

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure