حكومەت 30 ملیار دۆلار قەرز بۆ كابینەی نوێ‌ جێدەهێڵێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/01/2019‌ :: 240‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئابوری ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 

- لە هەولێر و سلێمانی كۆڕبەندی بازرگانی هەرێم و ئێران بەڕێوەچوو
- محەمەد جەواد زەریف: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران 12 ملیار دۆلارە و دەمانەوێت ئەو ئاڵوگۆڕە بگاتە 20 ملیار دۆلار

خەبات:
- قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم نزیكەی حەوت ملیار دۆلار دەبێت
- 13 تەن شەكر وردی كریستاڵ لە پشكنینی تاقیگە دەرنەچوو و گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران

ئاژانس:
- لە 69 ملیۆن دۆلاری پرۆژەی ئاو تەنیا 7 ملیۆنی بۆ سلێمانی سەرف كراوە 
  * هەڵەبجە یەك دۆلاری بۆ سەرف نەكراوە
  * بۆ هەولێر و دهۆك 62 ملیۆن خەرج كراوە
- لە هەولێر نزیكەی 100 كەس بەهۆی ساختەكردنی پارەوە دەستگیر كراون
  * چوار ملیۆن دۆلار و 800 هەزار یۆرۆی تەزویر دەستی بەسەردا گیراوە
- ئەحمەدی حاجی رەشید: ترسمان هەیە نەتوانین بڕگە زیادكراوەكانی بودجە تێپەڕێنین 
  * بەبێ‌ رادەستكرنی نەوت بەغدا تەنیا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێرێت
- سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم بۆ ئاژانس: زانیاریمان لەسەر گرێبەستە نەوتییەكان نییە
  *ناتوانین وردبینی بۆ بودجەی حزبەكان بكەین
  * شتێك نەماوە بە ناوی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر یان سلێمانی
- ئێران لە هەڵەبجەوە كارەبا و غاز دەداتە هەرێم
- گومان لە قەرزەكانی حكومەت دەكرێت
  * حكومەت 30 ملیار دۆلار قەرز بۆ كابینەی نوێ‌ جێ‌دەهێڵێت .. وەرگرتنی پارەی پێشەكیی نەوتیش كێشەیەكی دیكەیە
- داوای راگرتنی هاوردەی مریشكی بەستوو دەكرێت

هاوڵاتی:
- ئێران دوو شاری پیشەسازی لە سلێمانی و گەرمیان دروست دەكات
- ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە تەنها فلتەری پەرلەمانی ماوە
- توركیا بەرەو شكستی ئابووری دەچێت، كەچی ئەردۆغان سەرقاڵی كوردە

هەولێر:
- 2019 لەڕووی ئابوورییەوە بۆ ئاكپارتی تاقیكردنەوەیەكی گەورە دەبێت

وشە:
- تەنگژەی دارایی گوندەكانی پشدەری ئاوەدانتر كردەوە
- گەشتوگوزاری زستانەی پێنجوێن لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە پشتگوێ‌ خراوە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure