پارتی ڤیتۆ لەسەر كۆمەڵ هەڵدەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2019‌ :: 387‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 

- وەزیری دەرەوەی ئێران: سەرۆك مام جەلال لە بیرەوەریی هەمووماندا دەمێنێتەوە
- قوباد تاڵەبانی: قۆناغە سەختەكانمان تێپەڕاندووە
- قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق دەكاتەوە
- داعشێكی ئەڵمانی لە رۆژئاوا دەستگیركرا
- پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی فڕەنسا و هەرێمی كوردستان
- د. هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ تەڤگەر: چالاكییەكانتان بەرنە هەولێر و دهۆك
- پاشماوەكانی بەعس لە گوندەكاندا
- تێكچوونی هاوسەنگیی نێوان شار و لادێ‌
- تەڵعەت سامان هونەرمەند و دەرهێنەری بواری شانۆ و دراما كۆچی دواییكرد
- كۆڕێك بۆ رێزلێنان لە رۆژنامەنووس و ئەكادیمستی كۆچكردوو (د. فاروق عەلی عومەر) بەڕێوەچوو
- رێوڕەسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبەكانی عەونی شاعیر

خەبات:
- محەمەد جەواد زەریف: پێگە و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران جێگەی بایەخ و گرنگییە
- پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە
- مەكتەبی سیاسی پارتی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ محەمەد مەلا قادر رادەگەیەنێت
- وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماری بڕوانامەی ساختەی توانستی زمانی ئینگلیزی بڵاو دەكاتەوە
- ئەو پیاوەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵەكەی گەرمیان بە 10 ساڵ سزادرا
- وەزارەتی تەندروستی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی كوشندە رەتدەكاتەوە 
  * كێشانی نێرگەلە بەشێوەیەكی بەردەوام، زیانەكانی زۆر لە جگەرەی ئاسایی زیاترە

ئاژانس:
- حزبێكی تری ئیسلامی لە هەرێمی دروست دەكرێت
- بەرپرسێكی تری باڵای ئاسایشی هەولێر دووردەخرێتەوە
- پرۆژەی بچووككردنەوەی هەیكەلی حكومەتی هەرێم رادەگیرێت
- سێ‌ بەرپرسی گۆڕان لە كەركوك دەستیان لە كار كێشایەوە
- ئەمریكا لە هەرێمەوە چاودێریی رۆژئاوای كوردستان دەكات
  * بنكەیەك دادەمەزرێنێت و گەورەترین دەبێت لە رۆژهەڵاتدا
- بەفر هەزاران عەرەب دەهێنێتە چیاكانی هەرێم
- 119، توندوتیژیی خێزانەكان وشك دەكات
  * 24 كاتژمێر بۆ سەرجەم هێڵەكان كارایە
- كەسوكاری خوێندكاران پۆلەكان گەرم دەكەنەوە
  * وەزارەتی پەروەردە زانیاریی نییە

هاوڵاتی:
- عومەر ئۆجەلان بۆ هاوڵاتی: دۆخی تەندروستیی ئۆجەلان باشە
- پارتی ڤیتۆ لەسەر كۆمەڵ هەڵدەگرێت
- ساڵح موسلیم بۆ هاوڵاتی: گەیشتن بە رێككەوتن پەیوەندی بە هاتنەپێشەوەی حكومەتی سوریاوە هەیە لە دانوستانەكاندا
- توركیا و كوردی رۆژئاوا هانا بۆ روسیا دەبەن
- پەیكەرێك بۆ مێژوونووس (ئەمین زەكی بەگ) دروست دەكرێت

هەولێر:
- سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد
- شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان بۆ جاری چوارەم كۆبوونەوە
- بڕیارە لیژنەی هاوبەش دروست بكەن بۆ یەكخستنی روانگەی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان
- وەزیری دەرەوەی فڕەنسا: پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فرەنسا دێرین و دۆستانەن و شانازی پێوە دەكەین
- وەزارەتی خوێندنی باڵا: 106 بڕوانامەی ساختەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاشكرا دەكرێت

وشە:
- حزبەكان: پێویستە كێشەی ناوخۆی لایەنەكان تێكەڵ بە پێكهێنانی حكومەت نەكرێت
  * داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن
- بێبەشكردنی ئیسلامییەكان لە حكومەت دەبێتە هۆكارێك بۆ لێك نزیكبوونەوەیان
- بەرپرسانی باڵای عێراق زەویی كەنیسە دەكڕن و خانووەكانیش میلیشیا داگیری دەكەن
- كێشەی ناوخۆیی تەنگی بە حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان هەڵچنیوە
- بەهۆی نەبوونی مۆزەخانەوە 350 ناوچەی شوێنەواری راپەڕین مەترسی لەسەرە
- دایكی جەمال، یەكەم ژنی كوردە كە گۆرانیی لەسەر قەوان تۆمار كردووە
- گوڵاڵە حەمید: گرووپی ژنانی شێوەكار لە كفری 97 ئەندامی هەیە
- چاڵی حكومی و تاسەی خەڵك ئۆتۆمبێلی كوردستان هەڵدەوەشێننەوە
  * ئوتومبێلی كوردستان لە پۆڵایش دروست بكرێ‌ بەشی ساڵێك ناكات
- كۆڵەپشتی شاخەوانی بازاڕی خۆشە و خواست لەسەری زۆر بووە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure