دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەرپرسێكی گۆڕان ئاشكرایدەكات: پارتی بە داوایەكی حیزبەكەیان رازی بووە و دهشڵێت: هەر پۆستێك لە سەرۆكایەتی هەرێم وەربگرن پەیوەندی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە نییە.
هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئهمڕۆ چوارشهممه 16ى كانونى دووهمى 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی دوێنێی حیزبەكەیان و پارتی دیموكراتی كوردستان، خاڵی هاوبەشیان زۆر بووە، هەنگاوی یەكەمیش دروستكردنی لیژنە بووە و لەوبارەیەوە وتی: "پارتی رازی بووە گۆڕان پاكێجەكانی خۆی بخاتە نێو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، كۆی گشتی خاڵەكانی پاكێجەكەش بۆ چارەسەری كێشەكانی كوردستانە و هیچ خاڵێكی بۆ بەرژەوەندی گۆڕان نییە".
ناوبراو روونیكردەوە: ئەوە هەنگاوێكە و كۆمەڵێك هەنگاوی دیكە ماون، چونكە ئەوانە جارێ قسەكردنە و ئەی كێ جێبەجێی دەكات؟، بۆیە ئێمە دەبێت شەریك بین لەجێبەجێكردنی بەرنامەی كار پاشان بڕیاری چوونە نێو حكومەتی نوێ دەدەین.
دوێنێ شاندێكى پارتی به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی له سلێمانى کرد و كۆبونهوهیهكیان دهربارهى پرسی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێم ئهنجامدا.
لەبارەی ئهوهى ئایا پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم-یان پێدهدرێت، ئەو بەرپرسەی گۆڕان وتی: "سەرۆكایەتی هەرێم پەیوەندی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە نییە، واتە لەو دامەزراوەیە هەر پۆستێك وەربگرین پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانەوە نییە، ئێمە قسە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بەركەوتەكانی خۆمان دەكەین".
ئاماژەی بەوەكرد: داوای جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەین و سوورین لەسەر ئەو پۆستە، پێمانوایە بەو پۆستە دەتوانین مۆركی دوو ئیدارەیی لەكوردستان بسڕینەوە، بەڕوونی داوای وەزارەتی دیكە نەكراوە، بەڵام هەوڵدەدەین وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان وەربگرین.
دەربارەی پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، هێمن شێخانی روونیكردەوە، بڕیاری پێكهێنانی لیژنە دراوە و لیژنەیەكیان بۆ پێكهاتەی كابینەكەیە واتە دابەشكردنی پۆستەكان، دەربارەی ئەوەی یەكێتیش لەبەرئەوەی هێزی دووەمە داوای جێگری سەرۆكی حكومەت دەكات، بەرپرسەكەی گۆڕان وتی: "ئەم قسەیەم تایبەت لەسەر پۆستێكی دیاریكراو نییە، بەڵام ئەگەر بەركەوتەكانی خۆمان وەرنەگرین بەشداری حكومەت ناكەین".
پ: ک. س