بەغدا 317 ملیار دینارەکەی روانەی هەرێم کرد

هەواڵ / ئابوری :: 16/01/2019‌ :: 26751‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لى
حكومه‌تى عێراق دوێنى سێشه‌ممه‌ بڕیارى ناردنى مووچه‌ى فه‌رامانبه‌رانى كوردستانیدا و  ئه‌مڕۆش پاره‌كه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى كانوونى دووه‌م به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: 317 ملیار دینارەکەى مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان.

راشیگه‌یاند: دوێنێ بڕیارى ناردنى ئه‌و پاره‌ درا و ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان.

مانگانە حکومەتی عێراق 317 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و حكومەتیش لە گەڵ داهاتی نەوت و ناوخۆ مووچەی تەواوی وەزارەتەکانی پێدابەش دەکات.

داڕشتنەوە: سیروان
پێداچوونەوە: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure