دەستدرێژی کراوەتە سەر بەشێک لە کارمەندە ژنەکانی UN

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2019‌ :: 4473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نوێترین توژینه‌وه‌ ئاشكراى ده‌كات له‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاندا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پێشوو، یه‌ك له‌سه‌ر سێی كارمه‌نده‌ ژنه‌كان له‌كاتى كاركردنیان روبه‌رووى ده‌ستدرێژى سێكسى بوونه‌ته‌وه‌.


ئه‌نتۆنیۆ كۆتێریش، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ فه‌رمانبه‌رانى ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌كه‌ ژماره‌ى ترسناكى تێدایه‌ و پێویسته‌ بارودۆخى كاركردنیان باش بكرێت".

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ له‌ ناو به‌شداربوونى توێژینه‌وه‌كه‌، له‌ سێ كه‌س، كه‌سێكیان سكاڵاى كردووه‌، واتا 33% روبه‌رووى هه‌راسانكردن و ده‌ستدرێژى سێكسى بوونه‌ته‌وه‌ له‌ دوو ساڵى رابردوودا.

شێوازه‌كانى به‌كارهێنانى چیرۆك و نوكته‌ى سێكسى و پێیاهه‌ڵدان به‌شێوه‌و له‌ش و لارى ژنه‌كاندا، زۆرترین سیماكانى ده‌ستدرێژییه‌كان بووه‌.

توێژینه‌كه‌ كه‌ كۆمپانیاى دیلویت له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو ئه‌نجامیداوه‌، به‌رپرسانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌میشه‌ ژنه‌ فه‌رانبه‌ره‌كانیان به‌شێوازى جۆراوجۆر ناچارى قسه‌كردن ده‌باره‌ى سێكس و ده‌ست بۆبردن كردووه‌. 

و: س.م

پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure