منداڵێک خنکا و 40 کۆچبەریش لە خنکان رزگارکران

هەواڵ / جیهان :: 16/01/2019‌ :: 362‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى توركیا 40 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ رزگار ده‌كه‌ن كه‌ به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ لێوارى نقومبووندا بوو، ته‌رمى مناڵێكى چوار ساڵیش ده‌رهێنرایه‌وه‌ كه‌ خنكابوو.


ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاویكردوته‌وه‌: تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى توركیا 40 كۆچبه‌ریان رزگاركرد كه‌ ئاو چووبووه‌ ناو به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا، له‌ كه‌ناره‌كانى (كوش ئه‌زاسى)ى ولایه‌تى ئایدن.

ئه‌نادۆڵ رونیكردووه‌ته‌وه‌: تیمه‌كانی فریاكه‌وتن جگه‌ له‌ رزگاركردنى 40 كه‌س، ته‌رمى مناڵێكى چوار ساڵیشیان ده‌ركردوه‌ كه‌ خنكابوو، كۆچبه‌ره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (كوش ئه‌زاسى) كوێزراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى توركیا له‌ ساڵى 2018دا زیاتر له‌ 250 هه‌زار كۆچبه‌رى نایاسایی هاتوونه‌ته‌ توركیا و 54 هه‌زار كۆچبه‌ریان ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

ئا: س.م

پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure