ره‌تكردنه‌وه‌ى "برێكست" به‌هاى پاوه‌نى بریتانى به‌رزكرده‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/01/2019‌ :: 614‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى پاوه‌ن بریتانى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بریتانیا رێككه‌وتنه‌كه‌ى تیریزا مەى سەرۆک وەزیرانی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌سه‌ندى كردبوو.


پێش ده‌نگدانه‌كه‌ به‌هاى پاوه‌ن به‌رێژه‌ى 1.2% هاته‌خواره‌وه‌، دواتر به‌رێژه‌ى 1.5 دابه‌زى، دواى دانگدانه‌كه‌ش كتوپڕ به‌رزبووه‌وه‌و له‌یه‌ك رۆژدا دابه‌زینه‌كانى بۆ 0.1% كه‌مكرده‌وه‌و پاوه‌نێك به‌ 1.286 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات پێنوێنه‌كانى دۆلار هاته‌خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانى ئابوورى ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵى 2018 كه‌ تیایدا ده‌ركه‌وت سستى به‌خۆیه‌وه‌ بینوه‌.

ئا: س.م

پ: ئیحسان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure