هاووڵاتییەک لەم شارەی هەرێم تووشی ئەنفلۆنزای بەراز بووە

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2019‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
دواى بڵابوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى تووشبوونى هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گه‌رمیان به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز، ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان تووشى نه‌خۆشییه‌كه‌ بووه‌ و بۆ چارەسەریش ره‌وانه‌ى سلێمانى كراوه‌. 

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌ راگه‌یاندراوێكیدا ئاشكرایکردووە: سەبارەت بە ھەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز (H1N1) لە سنوری گەرمیان، وەکو تەندروستی گەرمیان جەختدەکەینەوە کە نەخۆشیەکە تائێستا لە سنورەکەدا نییە و ئەو ھاووڵاتیەش کە گومان دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت لە دەرەوەی گەرمیان توشبووە و بۆ چارەسەریش رەوانەی سلێمانی کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. 

ئاماژه‌ بەوەشدەکەن: وەکو تەندروستی گەرمیان وێڕای جەختکردنەوە لە نەبونی نەخۆشیەکە لە سنورەکەمان، ھاوکات ھەموو ساڵێک و لە ھەر وەرزێکدا ھەندێك ھەنگاوی خۆپارێزی دەنێین وەکو ئامادەکردنی قاوش و ستافی پزیشکیی بۆ رێگریکردن لە ئەگەری سەرھەڵدانی ھەر جۆرە پەتایەك و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسە وەرزییەکان.
 
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە