سێ ئه‌فسه‌رى پارتى به‌ پۆستى باڵاوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2019‌ :: 486‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.


كوردستانى نوێ: 
- وه‌فدى باڵاى یه‌كێتى و پارتى كۆبوونه‌وه‌
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا سه‌ردانى به‌غدا و كوردستانى كرد
- به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى
  * له‌گه‌ڵ كوردیش رێك ده‌كه‌وێت
- كێشه‌ى داخستنى داموده‌زگا حكومییه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌
  * دیموكراته‌كانیش ده‌ڵێن ترامپ خه‌ڵكى ئه‌مریكاى به‌ بارمته‌ گرتووه‌
- قوباد تاڵه‌بانى .. عه‌قڵێكى مۆدێرن له‌ حكومه‌تێكى كلاسیكدا
- ئه‌حلام مه‌نسور، قه‌ڵه‌مێكى بوێرى دژه‌ باو
- ئه‌و رۆژه‌ ده‌بێته‌ رۆژى نیشتمانیى سینه‌ماى كوردیى و كوردستانیى
  * چه‌ند رێگایه‌كى دیكه‌ رۆژى سینه‌ماى كوردیى
- واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى نێوان سلێمانى و توركیا راگه‌یه‌نرا
  * هه‌فتانه‌ حه‌وت گه‌شت

خه‌بات:
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست
- پارتى و یه‌كێتى بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م كۆبوونه‌وه‌
- نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
- هێزێكى ئه‌مریكى به‌ جۆره‌ها چه‌ك و سه‌رباز و راوێژكاره‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا
- دووباره‌ پشكنین بۆ كه‌م ئه‌ندامان ده‌كرێته‌وه‌
- ده‌زگاى مین: ساڵى رابوردوو 35 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى مین و ته‌قه‌مه‌نى
- به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با نزیكه‌ى 300 مێگاوات زیاد ده‌بێت

هه‌ولێر:
- پارتى و یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌
  * دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌یشتن
  * ده‌بێت په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت و چاره‌كردنى كێشه‌ى كه‌ركوك
- له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ 11 كوردى ئێزدى رزگاركراون
  * له‌ كۆى 6417 كه‌س 3341 ئێزدى له‌ده‌ست داعش رزگاركراون
- زیاتر له‌ 360 ناوچه‌ى مینتڕێژكراو له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ن
- ئیسرائیل: رێبه‌رى حزبوڵڵاى لوبنان تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ بووه‌
- له‌ سه‌روبه‌ندى ساڵڕۆژێكى سینه‌ماى جیهانیدا رۆژى سینه‌ماى كوردیى و خه‌ڵاتى یڵمازگۆنه‌ى-تان پیرۆز

زه‌مه‌ن:
- سێ ئه‌فسه‌رى پارتى به‌ پۆستى باڵاوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك
- ده‌یان راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، مووچه‌ وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن
- گۆڕان به‌ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ به‌شداریى حكومه‌ت ده‌كات، یان به‌ بێده‌سه‌ڵاتى؟
- 900 داعشى بیانى له‌ زیندانه‌كانى رۆژئاواى كوردستاندان
- نه‌خشه‌ى نوێى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق
  * سوننه‌ چوار كورسى زیادیكردووه‌ به‌ڵام بێده‌سه‌ڵاتتر بوون
- هه‌زاران پزیشك و سه‌رمایه‌دار توركیایان به‌جێهێشتووه‌
- ژنان ته‌نیا شه‌ش له‌سه‌ر یه‌كى ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌
- رۆژێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى 20 هه‌زار شه‌ڕڤاندا
  * له‌م شۆڕشه‌ماندا له‌ رۆژئاوا زیاتر له‌ 600 هه‌ڤاڵى ژن شه‌هید بوون
- عه‌بدوڵڵا سوور، دانه‌رى ئه‌لفبێى كوردى: به‌ ئینگلیزیكردنى خوێندن گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ بوو
- جیاوازى مه‌ركه‌زیه‌ت و لامه‌ركه‌زیه‌ت، كوردستان و سویسرا به‌ نموونه‌

باس:
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێوه‌ند به‌ دامه‌زراندن بڕیارێك ده‌رده‌كات
- حكومه‌ت به‌ڵێنى داوه‌ پۆلیسى تازه‌ دابمه‌زرێنێ
- له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى داعشدا 14 گوندى كوردانى قه‌زاى دووبز چۆڵ كران و خه‌ڵكه‌كه‌ش ئاواره‌ بوون
- 70%ى خه‌ڵكى شنگال ئاواره‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌ حكومه‌تى عێراق نه‌ماوه‌
- د. محه‌مه‌د رێكانى، ئه‌ندامى داواكارى گشتى: داواكارى گشتى ئه‌كتیڤ نه‌بێ و پشتیوانى نه‌كرێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌سته‌مه‌
- به‌ختیار پشده‌رى، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى غازى هه‌ولێر: به‌كارهێنانى بوتڵى غازى ئێرانى سه‌لامه‌ت نییه‌ و رێگه‌ پێنه‌دراوه‌
- له‌ توركیا به‌جێهێشتنى وڵات ژماره‌ى پێوانه‌یى شكاندووه‌
- خه‌نده‌ له‌ هه‌ولێر قاوه‌خانه‌یه‌كى كولتوورى داده‌نێت

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure