چه‌ند بانكێك بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان به‌ ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن

هەواڵ / ئابوری :: 15/01/2019‌ :: 223‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئابوری ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.


كوردستانى نوێ: 
- كۆنفرانسێكى ئابوورى له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  * وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و بازرگانانى ئێران به‌شدارن

خه‌بات:
- دۆناڵد تره‌مپ: ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌ سه‌ر كورد له‌ڕووى ئابوورییه‌وه‌ توركیا داده‌ڕمێنین
- به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى سۆران: خۆمان بۆ فێستیڤاڵێكى گه‌وره‌ى گه‌شتوگوزار ئاماده‌ كردووه‌
- حاجى ئۆمه‌ران .. بڕى زیاتر له‌ 13 ته‌ن شه‌كر گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ئێران

هه‌ولێر:
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات
- هندستان ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان بكڕێت
- خراپى رێگاى هامڵتۆن شۆفێران و هاووڵاتیانى نیگه‌ران كردووه‌
  * گرفتى زۆرى بۆ بوارى بازرگانى و گه‌شتیارى دروستكردووه‌

زه‌مه‌ن:
- (10) هۆكارى ئابوورى گرنگ له‌ سوودى رێككه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا
- 69%ى ژنانى هه‌رێمى كوردستان بێكارن
  * بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ بێكاریى كچان نیگه‌رانه‌

باس:

- بڕیار وایه‌ مووچه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامانى تۆمارنه‌كراو ببڕدرێته‌وه‌
- له‌ ئه‌گه‌رى نه‌ناردنى بودجه‌ى كوردستاندا به‌گشتى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌نیازه‌ زیاتر له‌ 450 ملیار دینار بنێرێت
- جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق: ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ى 2019 رێك نه‌كه‌ون، به‌غدا مانگانه‌ 454 ملیار دینار ده‌داته‌ كوردستان
 
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure