وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته‌ سلێمانى

هەواڵ / ئابوری :: 15/01/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی کانونی دووەمی 2019 محەمەد جەواد زەریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته‌ سلێمانى و له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى سلێمانى و به‌رپرسانى باڵای شارەکەوه‌ پێشوازى لێكرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ 15ى كانونى دووه‌م، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسى بازرگانى هاوبه‌شى ئێران - هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر، پاشان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ت كۆبووه‌وه‌.

پاش نێوه‌ڕۆى ئه‌مرۆش له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته‌ سلێمانى بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسى بازرگانى هاوبه‌شى ئێران و هەرێمی كوردستان لەسلێمانی.
 
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure