بەڤیدیۆ: تەقینەوەیەک لەهەولێر روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2019‌ :: 65959‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی کانونی دووەمی 2019 لەناو شوێنێکی زبڵ کۆکردنەوە لە شاری هەولێر تەقینەوەیەک روویدا.


پەیامنێری دواڕۆژ رایگەیاند: کە تەقینەوەکە له‌ گه‌ڕه‌كی زیلان سیتی لە نزیک مزگەوتی برایان له‌ناو حاویه‌یه‌كی زبڵ و خاشاك کۆکردنەوەدا روویداوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی تەقینەوەکه‌وه‌ كارمه‌ندێكی شاره‌وانی کە خەڵکی بەنگلادشە گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و یەکێکی دیکەش بریندارە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure