وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق 68 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه‌ تەرخاندەکات

هەواڵ / کوردستان :: 14/01/2019‌ :: 2621‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ره‌مه‌زاندی له‌سه‌ر خەرجکردنی بڕی 68 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داوە. 


ناسڕ هەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە په‌رله‌مانی عێراق به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وەزارەتی بەرگری عێراق كۆبووینەوە و بڕیاردرا بڕی 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە لەسەر بودجەی وەزارەتەكە زیادبكرێت.

وتیشی: "ئەو 68 ملیار دیناره‌ مانگانە بۆ مووچەی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری ته‌رخانده‌كرێت و دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت ئه‌وكاته‌ مانگانه‌ پاره‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ خەرجده‌كرێت". 

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ و پشكی هه‌رێمه‌وه‌ نییە كه‌ له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق دیاریكراوه‌، به‌ڵكو بڕی 68 ملیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانده‌كرێت. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كاریگه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا و لێكنزیك بوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا وایكردووه‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق جیاوازتر له‌ رابردوو بیربكه‌نه‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووش هه‌واڵی خۆش بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure