وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

هەواڵ / کوردستان :: 14/01/2019‌ :: 209‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.


جان ئیف لۆدریان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى كانونى دووه‌مى 2019 گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا دوای گه‌یشتنی به‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و دژایه‌تیكردنی تیرۆر تاوتوێده‌كه‌ن. 

وتیشی: "پرسی ئاواره‌كانى شه‌ڕی داعش و به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی تر ده‌بێت له‌ به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان". 

به‌ر له‌ گه‌یشتنى بۆ هه‌ولێر لۆدریان گه‌یشته‌ به‌غدا و زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى ئه‌نجامدا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیشدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ى رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ بڕى یه‌ك ملیار یۆرۆ به‌ قه‌رز بدات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure