فره‌نسا یه‌ك ملیار یۆرۆ قه‌رز به‌ عێراق ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 14/01/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا ئاشكرایكرد، وڵاته‌ بڕى یه‌ك ملیار یۆرۆ قه‌رز به‌ عێراق ده‌دات.


جان ئیف لۆدریان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى كانونى دووه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ى له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ بڕى یه‌ك ملیار یۆرۆ به‌قه‌رز بدات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش.

ئه‌مڕۆ لودریان به‌سه‌ردانێكى ره‌سمى گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌ و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure