جه‌لالى میرزا كه‌ریم له چه‌ند دێڕێكدا
هەواڵ / که‌لتور :: 14/01/2019 :: 175 جار بینراوە
دواڕۆژ
جه‌لالى میرزا كه‌ریم، ساڵى 1935 له سلێمانى له‌دایكبووه. قۆناغه‌كانى خوێندنى تا ئاماده‌یى له سلێمانى خوێندووه. له ساڵى 1955ه‌وه تێكه‌ڵ به كارى سیاسى بووه و چووه‌ته ریزى یه‌كێتى گشتیى قوتابیان-ه‌وه. هه‌ر له‌و كاتانه‌وه وه‌ك لاوێكى نوێخواز هه‌ردوو خه‌باتى ئه‌ده‌ب و سیاسیى تێكه‌ڵكردووه و ورده‌ورده بووه‌ته خاوه‌ن ده‌نگ و شێوازى تایبه‌ت به‌خۆى.
ساڵانى نێوان 1956 تا 1958 له زینداندا به‌سه‌ربردووه ئه‌مه‌یش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى شۆڕشگێڕى و پێشكهوتنخوازیى خۆى كه به‌رده‌وام كه‌سێكى چالاك بووه. ماوه‌یه‌ك له رادیۆى كوردى له به‌غدا و رۆژنامه‌ى هاوكاریى، وه‌ك بێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس كارى كردووه.
جه‌لالى میرزا كه‌ریم، یه‌كێك بووه له ههڵسووڕاوهكانى بزووتنه‌وه‌ى روانگه كه بزاڤێكى ئه‌ده‌بیى پێشكه‌وتووخواز بووه ئامانجى نوێكردنه‌وه‌ى فۆرم و ناوه‌رۆكى ئه‌ده‌بیى كوردیى بووه به تایبه‌تى شیعر.
دواى نسكۆى شۆڕشى ئه‌یلول، جه‌لالى میرزا كه‌ریم چووه‌ته ئه‌مریكا و هه‌تا دواى راپه‌ڕینى ساڵى 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان. رۆژى 14ى كانونى دووه‌مى 1993 له شارى هه‌ولێر به نه‌خۆشى كۆچى دوایى ده‌كات و ته‌رمه‌كه‌ى له شارى سلێمانى به‌خاك سپێردرا.
به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م نووسه‌ره ناوداره بریتین له:
ـ كۆمه‌ڵه شیعرى الولاده به زمانى عه‌ره‌بى.
ـ سەنگەر/ شانۆ
ـ چرپەی ژانێکی نقووم بووی/ شیعر
ـ ڕێگا دوورەکانی چاومانی/ شیعر