دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه، هۆشداریده‌دات له‌باره‌ی ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كانی عێراق، پێداگریش له‌سه‌ر گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئومێد سه‌باح، عه‌لاوی جه‌ختی كردۆته‌وه كە لاوازیی هه‌ماهه‌نگی و نه‌بوونی به‌دواداچوون بۆ بڕیار و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، دیارترین هۆكاری ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی سامان و ئه‌وانه‌ی له ده‌ستووردا هاتوون.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه، هۆشداریداوه له‌باره‌ی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كانی عێراق، پێداگریشی له‌سه‌ر گفتوگۆی نیشتمانی كردۆته‌وه، وه‌ك نووسینگەكەی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌سه‌ر، بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بودجه‌ی گشتی فیدراڵییه‌وه، سه‌رباری رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگكردنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و راستكردنه‌وه‌ی كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقی نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور
بڵاوکردنەوە: ک. س