تویته‌كه‌ى تره‌مپ به‌هاى لیره‌ى توركى داڕمان

هەواڵ / ئابوری :: 14/01/2019‌ :: 332‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا وتى: ئابوورى توركیا ده‌ڕوخێنین، ئه‌گه‌ر هێرش بكاته‌سه‌ر كورد له‌ باكورى سوریا، به‌هاى لیره‌ى توركی به‌رامبه‌ر دۆلار هاته‌خواره‌وه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى (ئه‌حوال نیوز) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى كانونى دووه‌م بڵاویكرده‌وه‌: دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى تویته‌كه‌ى ئه‌مڕۆى تره‌مپ لیره‌ى توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ رێژه‌ى 30% به‌هاكه‌ى هاته‌خواره‌وه‌ و دۆلارێك به‌ 5.53 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێش تویته‌كه‌ دۆلارێك به‌ 5.45 لیره‌ بووه‌.

تره‌مپ له‌ تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد رێوشوێنى توندى ئابوورى دژى توركیا ده‌گرێته‌به‌ر و وتى: "ئابوورى توركیا ده‌ڕوخێنین ئه‌گه‌ر هێرش بكاته‌سه‌ر كورده‌كان".

نوسیویشیه‌تى: ئێمه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كشێنینه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ چاوه‌ڕوانین، له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ شوێنێ دیكه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ینه‌سه‌ر پاشماوه‌كانى داعش.

ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure