له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران دڵنیاییده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 15/01/2019‌ :: 1193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
پارێزه‌رێكی كه‌یسی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زیری بازرگانی عێراق كه‌ ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای ره‌سافه‌وه‌ نییه‌ و دڵنیایشده‌داته‌ جوتیاران پاره‌كانیان خه‌رجده‌كرێت. 


رێبین شه‌مامكی، پارێزه‌ری خۆبه‌خش كه‌ كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم كردوه‌ له‌ داگای ره‌سافه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13ی کانونی دووەمی 2019 وشیار عەبدوڵا ئەندام پەڕلەمانی گۆڕان لە بەغدا كارى لەسەر کەیسی جوتیاران كردوه‌ و وەزیری بازرگانی عێراقی تانه‌ی له‌ بریارەکه‌ی دادگا داوه‌. 

وتیشی: "هەموو قسەکانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راستە، جگە لە یەک نوسراو نەبێت کە هەندێ جوتیار بە هەڵە لێی تیگەیشتوون کە هی سەردەمی عەبادییه‌ كه‌ ئەو نوسراوه‌ بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە نوسراوه‌كه‌ی وەزیری بازرگانییەوە نییه‌ كه‌ بۆ  عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى ناردوە، لەسەر خه‌رجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هه‌رێم". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جوتیاران دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌مزووانه‌ سه‌رۆك وه‌زیران واژۆ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای ره‌سافه‌ ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و هەوڵەکانیش بەردەوامه‌ بۆ واژۆکردن.

روونیشیكرده‌وه‌: لەبارەی تانەکەش تانەی (استئناف) تیهەڵچوونەوەیان لە بڕیارەکەی دادگای رەسافە داوه‌، نەک ( تمییز) پێداچوونەوە کە ئەوەش زۆر ئاساییە لەترسی چاودێری یاسایی و هەیئەی قەزایی، ناتوانن تانە نەگرن کە دڵنیاین هەر لەبەرژەوەندی جوتیاران بە کۆتادێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆیە با جوتیاران نیگەران نەبن هەرچەندە بەرواری 5ی شوباتی داهاتوو رۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دۆسیەکەیە لە دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌، بەڵام لە هەر ساتێك سەرۆک وەزیران واژۆی نوسراوه‌كه‌ی وەزیری بازرگانی بکات ده‌نێردرێت. 

پ: س.م
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure