گۆڤارێكى بریتانى: كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان هه‌وڵى ئەنجامدانی گرێبه‌ستى گه‌وره‌ لەعێراق ده‌ده‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 13/01/2019‌ :: 230‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گۆڤارى ئیكۆنۆمیستى بریتانى ئاشكراى ده‌كات: ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات کە كۆمپانیاكانى گرێبه‌ستى گه‌وره‌ و زه‌به‌لاح له‌ بوارى نه‌وتدا ئه‌نجامبده‌ن، به‌ تایبه‌تى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى وزه‌.


هه‌فته‌نامه‌كه‌ نوسیویه‌تى: عێراق له‌ ئێستادا له‌ رووى ئاسایشه‌وه‌ زۆر سه‌قامگیره‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش له‌ گه‌شته‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌دا بۆ به‌غدا رایگه‌یاند ئه‌مریكا پاڵپشتى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و سه‌ربه‌خۆبوونى عێراق له‌ بوارى وزه‌ ده‌كات، داواى له‌ به‌رپرسانى عێراقیش كردوه‌ كه‌ چیتر غازى ئێران نه‌كڕن و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ غازییه‌كان.

ئاشكراشیكردوه‌: كۆمپانیا ناوداره‌كانى وه‌ك (شیڤرۆن) دانوستانى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست، هه‌روه‌ها كۆمپانیاى "ئیكسۆن مۆبیل"یش سه‌رقاڵى دانوستانه‌ بۆ زیادكردنى قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق و وێستگه‌ى پاڵاوتنى ئاو له‌ شارى به‌سره‌. 

گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مریكا بۆ دورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌ ئێران رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ى به‌غدا بۆ زۆر شت پشت به‌ تاران ده‌به‌ستێت.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure