هاووڵاتیان دەتوانن 5 تا 100 ملیۆن دینار وەربگرن

هەواڵ / ئابوری :: 13/01/2019‌ :: 40606‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
بانكى ناوه‌ندى عێراق  ئاشكراى كرد: له‌ ساڵى 2015وه‌ تا كۆتایى ساڵى 2018 زیاتر له‌ 73 ملیار دینار و ته‌نیا له‌ ساڵى رابردووشدا 33 ملیار دینارى وه‌ك قه‌رزى پرۆژه‌ى بچوك دراوه‌ به‌ هاووڵاتیان.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى كانونى دووه‌م بڵاویکردوەتەوە و وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌ڵێت: "كۆى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى دراوه‌ته‌ بانكه‌كان بۆ پاره‌داركردنى پرۆژه‌ بچوك و مامناوه‌ندییه‌كان له‌ ساڵى 2015وه‌ تا تا 31-12-2018 زیاتر 73 ملیار دینار بووه‌، پرۆژه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا بووه‌".

راشیگه‌یاندوه‌: ته‌نیا له‌ ساڵى 2018ى رابردوودا وه‌ك قه‌رز زیاتر له‌ 33 ملیار دینار دراوه‌ته‌ پرۆژه‌ى بچوك و مامناوه‌ندى كه‌ 59% بۆ كه‌رتى بازرگانى، 25% بۆ كه‌رتى خزمه‌تگوزاریى، 12% بۆ كه‌رتى پیشه‌سازى، 4% بۆ كه‌رتى كشتوكاڵى بووه‌.

بانكى ناوه‌ندى ده‌شڵێت: "34 بانك به‌شدارى پێدانى قه‌رزه‌كه‌یان كردوه‌ كه‌ 33 بانكیان ئه‌هلى بوون، ته‌نها یه‌ك بانكیان حكومى بووە، بڕى ئه‌و قه‌رزانه‌ش كه‌ دراوه‌ته‌ خاوه‌ن پرۆژه‌كان له‌ نێوان 5 ملیۆن بۆ 50 ملیۆن دینار بووە کە به‌ڕه‌زامه‌ندى بانكى ناوه‌ندی دەتوانرێت قه‌رزه‌كه‌ بگەیەنرێته‌ 100 ملیۆن دینار".

به‌یاننامه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كه‌ هه‌موو عێراقییه‌ك مافى وه‌رگرتنى ئه‌و قه‌رزانه‌ى هه‌یه‌، بۆ پاڵپشتیكردنى پرۆژه‌ى بچوك و مامناوه‌ندى، ده‌شتوانن له‌ڕێگه‌ى پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى پاڵپشتیكردنى پرۆژه‌وه‌ داواكارى  پێشكه‌ش بكه‌ن، رێوشوێنه‌كانیشى زۆر ئاسانه‌".

پ: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە