حه‌شدی شه‌عبی دژی ئەمریکا کەوتە حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/01/2019‌ :: 10148‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ چه‌كدارانی حه‌شی شه‌عبی ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سنووره‌كه‌. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌ سنووری شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ و هه‌روه‌ها پارێزگای دیاله‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌ تایبه‌تیش گروپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌". 

وتیشی: "هۆكاری حاڵه‌تی ئاماده‌شی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ندی به‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كه‌ پێشتر له‌ سنووری سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاله‌ باره‌گایان هه‌بوو". 

له‌دوای ساڵی 2003وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ نێوان سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا له‌ سنووری خانه‌قین له‌ سه‌ربازگه‌ی كوبرا جێگیر بوون.

 

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure