نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 13/01/2019‌ :: 339‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی دووەمی 2019 له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینێکی کەمی به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ رۆژی پێنجشەممە به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا دوێنێ شەممە له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار و 250 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار و 500 دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 150 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار دینار بوو.

پێنجشەممەش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار و 250 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار  دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 850 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 250 دینار بوو.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure