خۆبەخشانی تەندروستی سلێمانی داوای دامەزراندن دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 13/01/2019‌ :: 344‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی سلێمانی کارەکانیان هەڵپەسارد و داوای دامەزراندن دەکەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتن گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا، موختار عەلی، نوێنەری کارمەندانی خۆبەخش بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێمە نزیکەی پێنج هەزار کارمەندین لە سنوری سلێمانی و ماوەی پێنج ساڵە بەخۆبەخش لە نەخۆشخانە و شوێنە هەستیارەکان کاردەکەین، بەڵام لە ئەمڕۆوە کارەکانمان هەڵدەپەسێرین و داوای دامەزراندن دەکەین.

سەبارەت بەوەی ئەوان پێشتر بەڵێننامەیان واژۆکردووە کە داوای دامەزراندن نەکەن، بەڵام بۆچی ئێستا ئەو داوایە دەکەن، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: راستە ئەو بەڵێنەمان داوە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە بەڵێنی دامەزراندنمان پێدراوە، بۆیە ئێمەش ئەو داوایە دەکەین.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure