زه‌ریف ره‌خنه‌ى توند لە پۆڵه‌ندا ده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 12/01/2019‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژ به‌ ئێران له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا، كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش و فه‌زاحه‌ت بۆ پۆڵه‌ندا ناوده‌بات.


به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكى ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و پۆڵه‌ندا له‌ ژێر ناوی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی 14 و 15ی شوبات له‌ وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره‌ی پۆڵه‌ندا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ له‌ ناوچاوی ئه‌و وڵاته‌دا و هیچ كات ناسڕێته‌وه‌".

زه‌ریف، له‌ په‌یامێكی دیكه‌دا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه‌ كه‌ بڕیاره‌ وڵاتانی ئۆردن، میسر، سعودیه‌، به‌حره‌ین، مه‌غریب و ئیمارات، چه‌ندین وڵاتی رۆژئاوایی، ئاسیایی و ئه‌فریقی تیایدا به‌شداربن، نووسیویه‌تی "بۆ ئاگاداری خاوه‌ن كونفرانسه‌كه‌ و به‌شداربووه‌ دژه‌ ئێرانه‌كان، تاران له‌ هه‌موو كاتێك به‌هێزتره‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدار ده‌بن، یان مردوون یان ریسوان یاخود په‌راوێز ده‌خرێن".

هاوكات مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ ده‌رباره‌ى ئێران بۆ جێگیریی و په‌ره‌پێدانی ئاسایش و ئازادییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure