هه‌فته‌ی داهاتوو ئێران دوو موشه‌ك ده‌هاوێژێت

هەواڵ / جیهان :: 12/01/2019‌ :: 297‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
رۆژی هه‌ینی 12ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا داوای له‌ ئێران كرد چالاكییه‌ ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كانی راگرێت، سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش ده‌ڵێت: "هه‌فته‌ی داهاتوو ئێران دوو موشه‌ك ده‌هاوێژێت". 


به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فرنسا له‌و به‌یاننامه‌دا له‌سه‌ر پلانه‌ ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كانی ئێران، رایگه‌یاند: پلانه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و داوای لێده‌كات به‌په‌ڵه‌ و له‌ زووترین كاتدا ئه‌و چالاكییانه‌ی بوه‌ستێنێت. 

له‌به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ و یه‌ك رۆژ پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا، له‌ رێوره‌سمی یادی هاشمی ره‌فسه‌نجانی وتی: "له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئێران دوو موشه‌كی سیمۆرخ ده‌هاوێژێت".

لای خۆشیه‌وه‌ به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "پلانی موشه‌كی ئێران هێزی به‌رگری و نه‌ته‌وه‌یی و رێپێدراوه‌و نه‌ك ته‌نیا یاسایی، به‌ڵكو مافى سروشتی هاووڵاتیانی ئێرانه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure