بۆچى ئه‌مریكا رێگه‌ى به‌ 8 وڵاتدا نه‌وتى ئێران بكڕن؟

هەواڵ / جیهان :: 12/01/2019‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نوێنه‌رى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا لە گروپی تایبه‌ت به‌ ئێران ئاشكرایكرد واشنتن هیچ مۆڵه‌تێكى دیكه‌ به‌و وڵاتانه‌ نادات، كه‌ نه‌وتى ئێران بكڕن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ قۆناغى دوه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێراندا مۆڵه‌تى پێدان.

برایان هۆك، نوێنه‌رى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى كانوونى دووه‌م له‌ ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: هۆكارى ئه‌و به‌خشینه‌ى هه‌شت وڵات كه‌ نه‌وتى ئێران بكڕن بۆ ئه‌وه‌بووه‌ نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزنه‌بنه‌وه‌.

هۆك، ئه‌و هه‌نگانه‌ى ئاشكرا نه‌كردوه‌ كه‌ واشنتن ده‌یگرێته‌به‌ر له‌ ئایارى داهاتوو كه‌ مۆڵه‌تى به‌خشینه‌كه‌ كۆتایی دێت.

له‌ 5ى تشرینى دووه‌م رابردوو، دواى سه‌پاندنى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، واشنتن مۆڵه‌تى به‌ هه‌شت وڵاتدا كه‌ نه‌وتى ئێران بكڕن، له‌ناویاندا  چین، هیندستان، ژاپۆن، كۆریاى باشور، توركیا. 

ئا: س.م 
پ: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure