وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانى سلێمانی ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 475‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
بڕیاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاورێ له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى سیاسی و ئابووری، سه‌ردانى عێراق و بڕیاریش وایه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانى سڵیمانى بكات.

هاوكات ئاژانسى فارس ئێرانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چوار ڕۆژ دوای گه‌شتەکەی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌م ده‌گاته‌ عێراق و دوای دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، رۆژی سێشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای ده‌یان كۆمپانیای ئێرانی دێنه‌ شاری سڵیمانی. 

 گه‌شتەکەی زه‌ریف و وه‌فدی ئابووری، بازرگانى هاورێی و بەڕێوه‌به‌رانی باڵای كۆمپانیا ئێرانییه‌كان بۆ شاری سڵێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه‌ له‌ كۆنفرانسێكی بازرگانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بازرگانانی كوردستان.

هه‌روه‌ك بریاریشه‌ ئه‌و كۆنفرانسه‌ ئابوورییه‌ له‌ شاری كه‌ربه‌لاش به‌ڕێوه‌بچێت.

كۆتا گه‌شتی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ سلێمانی ساڵی پار بوو، بۆ بەشداری له‌ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی تەرمی مام جه‌لال، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری کورد لە عێراقی دوای روخانی رژێمى سه‌دام و دامه‌زرێنه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure