باوك و كوڕێك له‌هه‌ولێر كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2019‌ :: 21498‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
به‌هۆی شه‌ڕێكه‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی مامزاوەی هه‌ولێر دوو هاووڵاتی كوژران كه‌ باوك و كوڕن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆگر عه‌زیزی وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ دواڕۆژ وتی: "دوو مێردمنداڵ كه‌ دانیشتووی یه‌ك گه‌ڕه‌كن له‌ سه‌ر كۆتر بووه‌ته‌ شه‌ڕیان و له‌ئه‌نجامدا باوك و كوڕێك به‌ناوه‌كانی (ئیبراهیم و رابه‌ر) كوژراون".

وتیشی: "له‌هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان دوو كه‌سی تر كه‌ باوك و كوڕن برینداربوون، له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی كه‌ دانیشتووی هه‌مان گه‌ڕه‌كه‌ بریندار بووه‌".

باسی له‌وه‌شكرد: ته‌رمی باوك و كوڕه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراون و تائێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure