کچەکەی تره‌مپ بۆ پۆستێکی نێودەوڵەتی کاندید دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 458‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى "فاینەنشاڵ تایمز" ئاشكراى ده‌كات، ناوى هه‌ریه‌ك له‌ نیكى هایلى باڵیۆزى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئیڤانكا تره‌مپ كچ و راوێژكاریی سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كاندیدن بۆ سه‌رۆكایه‌تى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شوێنى جیم یۆنگ كیم كه ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو جیم یۆنگ كیم، كتوپڕ سێ ساڵ پێش ته‌واوبوونى ویلایه‌ته‌كه‌ى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌. 

ئیفانكا تره‌مپ، فاكته‌رى سه‌ره‌كى بووه‌ بۆ دامه‌زراندنى سندوقێكى تایبه‌ت له‌لایه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ پشتیوانى سعودیه‌ به‌ بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنى چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

دوێنێ هه‌ینیش وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ناده‌ن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كه‌  ناوى ژماره‌یه‌ك كاندیدى زۆرى به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.

سندوقى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م دامه‌زراوه‌ و به‌پێى رێككه‌وتنێكى نه‌نوسرایش، هه‌میشه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى سندوقه‌كه‌ى كردوه‌، به‌وپێیه‌ى پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌كات.

ئا: س.م 

پ: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure