دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 12/01/2019‌ :: 4796‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، نرخى دۆلار و لیرە به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زىن و به‌هاى تمه‌نیش زیاتر دابه‌زی.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120.075 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.125 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.125 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .1.106.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.144.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.165.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 545 لیره‌.
- دوێنێ پێنجشەممە: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure