تۆمه‌تبارێك به‌ كوشتنی كه‌سێك دواى 10 ساڵ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1292‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی 10 رۆژی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا 20 فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران جێبەجێكراوە كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ تۆمه‌تبارێكه‌ به‌ كوشتنی كه‌سێك.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە بەرواری 1/1/2019وە تا ئەمڕۆ 20 فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران جێبەجێكراوە كە لەدادگاكانەوە دەرچوون‌.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ تۆمەتبارێك لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیركراوە كە لەساڵی‌ 2009وە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ هەبووە بەپێی‌ مادەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ‌‌و تۆمەتبارە بەكوشتنی‌ كەسێك، لەئێستادا بەفەرمانی‌ دادوەر بەندە.

نەقیب سەركەوت روونیكردەوە: هەر ئەمرۆ تۆمەتبارێكی‌ دیكە دەستگیركراوە كە هەستاوە بەدزینی‌ ئۆتۆمبیلێك لەجۆری‌ ئەڤەلۆن، دوای‌ چەند كاتژمێرێك لەئەنجامدانی‌ تاوانەكە هێزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن‌ و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.


پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure