ساڵی 2030 چی روودەدات؟

هەواڵ / ئابوری :: 12/01/2019‌ :: 264‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
بانكی ستاندەرد چارتەرد پێشبینیدەكات لە ساڵی 2030دا هەندێك لە وڵاتە سەرهەڵداوەكانی ئێستا بچنە ریزی پێشەوەی ئابوورییە بەهێزەكانی جیهان.


پێشبینییەكە بۆ ئەوە دەچێت كە بۆ نموونە هیندستان دەچێتە پلەی دووەم و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش دادەبەزێت بۆ پلەی سێیەم و ئەندەنوسیا دەچێتە ریزبەندی چوارەمەوە و توركیاش پێنجەمین وڵات دەبێت.

بانكەكە دەڵێت: "ئەگەر رەوتی گەشەكردنەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بڕازیل دەبێتە شەشەمین وڵاتی بەهێزی ئابووری و میسر دەبێتە حەوتەمین و روسیایش پلەی هەشتەم بەدەستدەهێنێت. هەروەها چین ویلایەتە یەگگرتووەكان تێدەپەڕێنێت و لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2030دا دەبێت بە بەهێزترین وڵاتی ئابووری".

پ: ك. س

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure